مامۆستا كرێكار بە 12 ساڵ زیندانی، سزادرا

16/07/2019 - 09:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


دوێنێ دووشەممە دواین دانیشتنی دادگای مامۆستا كرێكار لە ئیتالیا بەڕێوەچوو كە تیایدا بە 12 ساڵا زیندانی سزادراو پارێزەرەكەشی ڕەخنە لەبڕیارەكە دەگرێت.


لەدوایین دانیشتنی دادگای پێداچونەوەی شاری بولزانۆی ئیتالیا ، دوێنێ دووشەممە مامۆستا كرێكار بەتۆمەتی تیرۆر بە 12 ساڵ زیندانی سزادرا.


پارێزەری مامۆستا كرێكار ڕەخنەی لە بڕیارەكەی دادگا گرتوە و بە نادادپەروەری و بێمانا وەسفی كرد و ئەوەشی خستەڕوو كە دادگا ڕێگربووە لەوەی مامۆستا كرێكار قسە لەسەر كێشەكانی بكات و كۆمەڵێك بەڵگەی پێبوە تا پێشكەشی دادگای بكات بەڵام رێگری لێكراوە.