هەولێر... خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان گردبونەوە

16/07/2019 - 12:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ سێ شەممە بەشێك لە خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان لەبەردەم بینای پەرلەمانی كوردستان لە هەولێر گردبونەوەو داوای جێگیركردنی نرخی مریشك دەكەن.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بەشێك لە خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان لەبەردەم بینای پەرلەمان گردبونەوەیەكیان ئەنجامداو تێیدا داوای لە پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد كە گرنگی زیاتر بە بەرهەمە ناوخۆییەكان بدات و نرخی مریشك لە بازاڕدا جێگیربكرێت.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە پێشتریش چەندجارێك خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان داوای جێگیركردنی نرخی مریكشی زیندویان كردوە.