وەزارەتی دارایی موچەی یەك شوێن دابەش دەكات و هۆكاری سستی دابەش كردنی موچە ئاشكرا دەكرێت

16/07/2019 - 14:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات، بۆ سبەینێ‌ موچەی‌ تەنها یەك شوێن دابەشدەكرێت و سەرچاوەیەكی‌ وەزارەتی‌ داراییش ئاشكرایدەكات، تائێستا پارەكەی‌ بەغدا نەگەیشتوە، بەڕێوەبەری‌ لقی‌ هەولێری‌ بانكی‌ ناوەندیش زانیاری‌ ئاشكرادەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەكان ، سبەینێ چوارشەممە، تەنها موچەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دابەشدەكرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی‌ دارایی هۆكاری سستی دابەش كردنی موچەی بۆنەگەیشتنی پارەی بەغدا گەراندەوە ، ئاشكرای كردوە بەگەیشتنی‌ پارەكە، ئەگەری‌ گۆڕانكاریی لەخشتەی‌ موچە هەیەو ئەگەر هەیە چەند وەزارەتێكی‌ دیكەش سبەینێ‌ موچەیان پێبدرێت.
لەلایەن خۆیەوە حاجی‌ عابد مزوری‌ بەڕێوەبەری‌ لقی‌ هەولێری بانكی‌ ناوەندی بەتۆی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە، تائێستا وادەی‌ ناردنی‌ پارەكەی‌ بەغدا بۆ موچەی‌ فەرمانبەران دیارینەكراوە، وەكو ئەوەی‌ پێشتریش دەوترا مانگانە لە12 بۆ 13ی مانگ پارەكە ڕەوانە دەكرێت ئەوە ڕاست نییە، چونكە كۆتا بڕیار لای‌ بەغدایە.