×

تێبینی

There was a problem rendering your image gallery. Please make sure that the folder you are using in the Simple Image Gallery Pro plugin tags exists and contains valid image files. The plugin could not locate the folder: media/k2/galleries/439648

شاندێكی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان و كونسوڵی ئیران لە هەرێم كۆبونەوە

16/07/2019 - 18:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، شاندێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازیانكرد لە بەڕێز (مورتەزا عەبادی) كونسولی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی كوردستان.

 

لەسەرەتای دیدارەكەدا وێڕای تەئكید كردنەوە لەسەر توند و تۆلكردنی پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئیران، بیرورا ئاڵوگۆركرا لەبارەی دواین پێشهات و گۆرانكاریەكانی گۆرەپانی سیاسی و عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە.

 

لای خۆشیانەوە شاندی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بە گرنگی و بایەخەوە ڕوانیانە كارەكانی مورتەزا عەبادی لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بۆ برەودان بە پەیوەندیەكانی هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئیران و هیوای سەكەوتنیان بۆ خواست لە كاری داهاتویدا.

 

جێگەی باسە مورتەزا عەبادی كونسولی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر دوای ئەوەی سالانێكە وەك كونسول لە كوردستان كارەدەكات، وەك دوا دیدار لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوەوەو كۆتای بەكارەكانی هێنا و كەسێكی دیكە لە شوێنی ناوبراو دەست بەكاردەبێت.

 

 

ئەلبوومی وێنەکان

{gallery}439648{/gallery}