ئەمینداری گشتی: ‏ سڵاو بۆ دەسەڵاتی هەڵبژێراوی گەل و نەفرەت لەكودەتاو دكتاتۆریەت

17/07/2019 - 09:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە كودەتا هیچ خێرێك نەبینرا وەو سڵاو بۆ دەسەڵاتی هەڵبژێراوی گەل و نەفرەت لەكودەتاو دكتاتۆریەت.


مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی:" لەساڵیادی كودەتاكانی ۱٤ و۱۷/ تەموزی ۱۹٥۸ و ۱۹٦۸ی عیراق و ۱٥/تەموزی ۲۰۱٦ توركیا و۳/ حوزەیرانی ۲۰۱۳ی میسر و...هیچ خێرێك نەبینراوە،بەتایبەت كە بەسەر دەسەڵاتێكی هەڵبژێرراودا كرابێت".


هەvوەها ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: كودەتا هەمووگیانی شەڕو بەڵایە، سڵاو بۆدەسەڵاتی هەڵبژێراوی گەل ونەفرەت لە كودەتاو دكتاتۆریەت .

ئەلبوومی وێنەکان