ئاسایشی هەولێر رونكردنەوە لەسەر روداوەكەی كونسولی توركیا دەدات

17/07/2019 - 16:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە راگەیاندراوێكدا بەرێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر روداوی تەقە كردن لە كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا شەرمەزار دەكات و هاوخەمی خۆی بۆكەس و كاری قوربانیەكان دەردەبرێت .

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەكەی بەرێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێرە .

ئەمڕۆ لە رێستورانتێكی شاری هەولێر رووداوێكی تەقە كردن روویدا، كە بەداخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیا و هاووڵاتیەك و برینداربوونی یەكێكی دیكەش.

ئێمە لە كاتێكدا ئەم رووداوە بە تووندترین شێوە شەرمەزار دەكەین و هاوخەمی خۆشمان لەگەڵ كەسوكاری قوربانییەكان دەردەبڕین.

لەهەمانكاتدا هاووڵاتیانی هەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتكاران دڵنیا دەكەینەوە، كە رێگە نادەین دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی كوردستان تێك بدرێت. لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر