ته‌قه‌كردنه‌كه‌ چون بووه‌؟ دواین زانیاری له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر

17/07/2019 - 16:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


دوای ئه‌وه‌ی دوانیوڕۆى ئەمرۆ چوار شەممە لە رێستۆرانتى ئۆزباک لە شارى هەولێر لەلایەن چەکدارێک تەقە لە سێ کارمەندى کونسوڵخانەى تورکیا دەکات ده‌بێته‌ هۆی گیان لە دەستدانی كارمەندێكی كونسوڵخانەكه‌ و هاووڵاتیەك و برینداربوونی یەكێكی دیكەش.

میدیاکانى تورکیاش لەسەر رووداوەکە بڵاویان کردوەتەوە، رووداوەکە لەکاتێکدا بووە کە ئەو کارمەندانە سەرقاڵى نانخواردن بوون لەو رێستۆرانتەدا.

 هەروەها ئاماژەشیان بەوە کردوە، ئەو کەسەى تەقەى لە کارمەندەکان کردوە، بە دەمانچەى بێدەنگ تەقەى کردوەو کارمەندەکانى کونسوڵخانەى کوشتووە.

لای خۆشیه‌وه‌ ئاژانسی ئه‌نادۆلی توركی بلاوی كردته‌وه‌ به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ خاوه‌نی رێستۆرانته‌كه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتوون، له‌دوای ئه‌وه‌ی دیپلۆماتکارەکان چوونه‌ته‌ نێو رێستۆرانته‌كه‌وه‌، هێرشبه‌رێك كه‌ جلی مه‌ده‌نی پۆشیبوو و دوو چه‌كی پێبووه‌، به‌ شێوه‌یەکی راسته‌وخۆ ده‌ستی به‌ ته‌قه‌كردن کردووە له‌ كارمه‌ندانی كۆنسولخانه‌كه‌.

له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا دیپلۆماتکارێكی توركیا له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.