له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر ئه‌ردۆغان هاته‌ ده‌نگ

17/07/2019 - 16:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئەوەی ئەمرۆ لەیەكێك لە رێنستورانتەكانی شاری هەولێر تەقە لە كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا كرا و بەم هۆیەوە دوو كەس گیانی لە دەستدا  سه‌روك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایده‌گه‌یه‌نێت  به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ین.

دوای رووداوه‌كه‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان له‌ له‌ تویتێكیدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی "به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی هێرشكردنه‌ سه‌ر كونسولخانه‌كه‌مان له‌ هه‌ولێر پێگه‌یشت كه‌ له‌ ئه‌نجامدا چه‌ند كارمه‌ندێك شه‌هید بوون و هیواخوازین به‌ر ره‌حمه‌تی خوا بكه‌ون.

 هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی "بۆ به‌دواداچوونی دۆسه‌یه‌كه‌ له‌ په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ به‌پرسانی عێراق."

 

ئەلبوومی وێنەکان