وتەبێژی یەكگرتو ئیدانەی روداوەكەی هەولێر دەكات

17/07/2019 - 18:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئەوەی ئەمرۆ لەشاری هەولێر و لە یەكێك لە رێنستورانتەكان تەقە لە كارمەندانی كونسولخانەی توركیا كرا و بەم هۆیەوە دووكەس گیانی لە دەستدا و كەسێكیش بریندار بوو، وتەبێژی  یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان  ئیدانەی ئەم كارە تێكدەرانە دەكات و سەرەخۆشی لەكەس و كاری قوربانیان دەكات .

وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بەكورديوی راگەیاند : ئێمه‌ له‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستی یه‌ی كه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 17/7/2019 كراوه‌ته‌ سه‌ر دیبلۆماتكار و كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی كۆماری توركیا له‌ چێشتخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر به‌ توندی ئیدانه‌ ئه‌كه‌ین و به‌ كارێكی تێكده‌رانه‌ و دژ به‌ سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی داده‌نێین ..

ئەوەشی رایگەاندوە ،  هه‌ر ده‌ست درێژیه‌ك به‌رانبه‌ر به‌ سه‌لامه‌تی دیبلۆماتكار و كارمه‌ندانی كونسڵخانه‌كان هه‌ره‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاكانی خه‌ڵكی كوردستان .

لە كۆتایدا ئەوەشی راگەیاند  ، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌س و كاری قوربانیانی رووداوه‌كه‌ و داوای شیفای خێرا بۆ برینداره‌كان ئه‌كه‌ین ..