بەریتانیا... جێگیركردنی كەشتیە جەنگیەكە لەكەنداو پاراستنی بەرژەوەندیەكانمانە

18/07/2019 - 10:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت: بەمەبەستی پاراستنی بەرژوەندییەكانی و دەستەبەركردنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی، وڵاتەكەی كەشتیەكی جەنگی ڕەوانەی كەنداو كردووە.


بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاندووە: وڵاتەكەی كەشتیەكی جەنگی ڕەوانەی كەنداو كردوەو ئامانج لێی پاراستنی بەرژوەندییەكانی و دەستەبەركردنی ئازادی هاتوچۆی دەریاییە.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە پێشتر بەریتانیا دەستی گرت بەسەر كەشتیەكی نەوت هەڵگری ئێرانداو ئێرانیش بەڵێنیدا وەڵامی بەریتانیا بداتەوە.