شەوی ڕابردوو شاندێكی حكومەتی عێراق گەیشتە هەرێم

25/07/2019 - 09:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

شەوی ڕابردوو شاندێكی حكومەتی عێراق بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گەیشتنە هەولێر و بڕیارە ئەمڕۆ چەند كۆبونەوەیەك ئەنجام بدەن.


‏قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی:" ئەمشەو پێشوازیمان لە هەردوو جێگرانی سەرۆك وەزیرانی عیراق فواد حسێن و پامر غچبان و فالح الفیاچ راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی و ئەبو جیهاد ئەلهاشمی بەڕێوەبەری نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی كرد.


جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: ئەمڕۆ پێنج شەممە پاش نیوەڕۆ یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەرێمی كوردستان و بەغدادمان دەبێت.