سلێمانی... تۆمەتباری دۆسیەی كوشتنی هاوڵاتییەك دەستگیركرا

25/07/2019 - 09:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێـت: مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دوكان بەهاوكاری پۆلیسی ڕانیە كەسێكیان دەستگیركرد كە تۆمەتبارە بە كوشتنی هاوڵاتییەك .


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: ڕۆژی 16/3/2019 ، هاوڵاتی (ب ، ی ، ح ) لە ناحیەی سورداشی سەربەقەزای دوكان كوژرا . هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بە دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباری ڕوداوەكە .


ئەوەشی خستەڕوو: دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون و دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبار ، ڕۆژی 23/7/2019 تۆمەتبار (ج ، ه ، ح ) لە شارۆچكەی ڕانیەو بە هاوكاری پۆلیسی ڕانیە دەستگیركرا .


ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵنەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .