هاوردەكردنی بەربوومی پەلەوەری و ئاژەڵی بۆ سلێمانی دیاریكرا

25/07/2019 - 10:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنیـَت: بریاردرا بە پێی رێنماییە ڤێترنەرییەكان و پشكنینی تاقیگەیی بۆ مانگی ئاب رێگە بە ھاوردەكردنی بەرووبوومی ئاژەڵی بدرێت بۆ پارێزگای سلێمانی بە بڕی ٥٠٠ تۆن گۆشتی سور، ٦٠٠ تۆن ماسی، سەبارەت بەھاوردەكردنی ھێلكەش


ڕزگار حمد جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: مانگانە سلێمانی پێویستی بە ١٥ ملیۆن ھێلكە ھەیە بۆ پێداویستی ھاولاتیان كە خۆمان ھیچ پرۆژەیەكی ھێلكەی خواردنمان نیە و نرخی ھێلكەش لەبازاردا بەرز بۆتەوە ئێمەش پابەندین بەبڕیاری قەدەغەكردنی ھاوردەكردنی ھێلكە بۆیە داوا لە وەزارەتی كشتوكاڵ دەكەین بكەونە گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق و چاو بەبڕیاری قەدەغەكردنی ھاوردەكردنی ھێلكەدا بخشێنێتەوە .


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: بەمەبەستی پاڵپشتیكردن لە بەرھەمی ناوخۆ و بە پێی گۆرانكاری وەرزەكان، و بە لەبەرچاوگرتنی خواستی ھاوڵاتیان و پركردنەوەی پێویستییەكانی بازار، مانگانە لیژنەی پەلەوەری و بەرووبومی ئاژەڵی بە سەرپەرشتی قائیمقامی سلێمانی و بە پێی لێكۆڵینەوە و داتاو زانیارییەكان بریار لەسەر دیاریكردنی بری بەرھەمی ھاوردە دەدرێت.