هاتوچۆی سلێمانی: لۆد لەچەند شەقامێك دروست بووە

29/07/2019 - 10:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بەهۆی قیرتاوكردنی هەردوو شەقامی پردی كۆبانێ‌ تاوەكو نەخۆشخانەی شار و لەنەخۆشخانەی هیوا بۆ گەڕەكی كانی با لۆد لەسەر ئەو شەقامانە دروستبوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە بەهۆی كاركردن لەهەردوو شەقامی (پردی كۆبانێ‌ تاوەكو نەخۆشخانەی شار)و لەنەخۆشخانەی (هیوا بۆ گەڕەكی كانی با)، لەلایەن تیمەكانی شارەوانی سلێمانیەوە كاری نۆژەنكاری‌و كۆنكرێت دەكرێت.


ئەوەشی خستەڕوو: لەو ڕوەشەوە هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە، ئەگەرچی شەقامەكان بەربەست نەكراون، بەڵام بەهۆی كاركردنەوە لۆد لەسەر ئەو شەقامانە دروستبوە، بۆیە هاتوچۆ داوادەكات یان ڕێڕەوی هاتوچۆی خۆیان بگۆڕن، یان بەهێمنی‌و ئارامی شۆفێری بكەن بۆ ئەوەی توشی هیچ ڕوداوێكی نەخوازراو نەبنەوە.