پۆلیسی هەولێر لەسەر دامەزراندن ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

29/07/2019 - 10:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: ئێمە وەكو پۆلیسی هەولێر، زانیاریمان لەسەر دامەزراندن نیە، بەڵكو ئەمە تایبەتمەندی وەزارەتی ناوخۆ و كۆلێژەكانی پۆلیسە.


پۆلیسی هەولێر لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕونكردنەوەیەكی لەسەر دامەزراندن بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە: پەیامێكی زۆرمان بۆ دێ كە تیایدا پرسیار لەبارەی دامەزراندنی پۆلیس دەكەن، ئێمە وەكو پۆلیسی هەولێر، زانیاریمان لەسەر دامەزراندن نیە، بەڵكو ئەمە تایبەتمەندی وەزارەتی ناوخۆ و كۆلێژەكانی پۆلیسە.


هەروەها لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: داواكارین پرسیار لەبارەی دامەزراندن ئاراستەی ئێمە مەكەن چونكە رێنمایی و رێكارەكانی دامەزراندن هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نیە.