سلێمانی... ڕووداوێكی هاتوچۆ بە وێنە، شۆفێرێك گیانی لەدەستدا

29/07/2019 - 11:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ ڕوداوێكی هاتوچۆ ڕویداو بەهۆیەوە شۆفێرێكەی گیانی لەدەستدا.


بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: كاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی شۆفێرێك كە لەدایكبووی ساڵی 2003یە و مۆڵەتی شۆفێریی نەبوو، بەهۆی تیژڕەوییەوە كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەكەی لەدەستدا.


هەروەها بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەی وەرگەڕا، شۆفێرەكەی گیانی لەدەستدا.

ئەلبوومی وێنەکان