فراكسیۆنی یەكگرتوو پێشوازی لە ژمارەیەك مامۆستای زانكۆكرد

29/07/2019 - 13:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئومڕۆ دووشەممە مامۆستا ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە ژمارەیەك مامۆستایانی زانكۆ كرد، كە كێشەی دەستبەكاربوونیان لە زانكۆكان هەبوو.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 29/7/2019 مامۆستا ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە ژمارەیەك مامۆستایانی زانكۆ كرد كە ئەو ئامۆستایانە كێشەی دەستبەكاربوونیان لە زانكۆكان هەبوو.


ئەو مامۆستایانە داواكاربوون لە فراكسیۆنی یەكگرتوو هەوڵ بدات بۆ ئەوەی‌ بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا جێبەجێ بكرێت تا كێشەكانیان لە زانكۆكان چارەسەر بكرێت.