سلێمانی... لە ئەمڕۆوە بەكارهێنانی زەرفی كاغەز بۆ نانەواخانەكان جێبەجێ دەكرێت

30/07/2019 - 10:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت: نابێ لەمەودوا سەمونخانە و نانەواخانە و چێشتخانەكان زەرفی نایلۆن بەكاربهێنن وهەر خاوەن كارێكیش بڕیارەكە جێبەجێنەكات سەرەتا سزای دارایی دەدرێت، دواتر ئەگەر هەر سەرپێچی كرد دووكان یان چێشتخانەكەی دادەخرێت.

 

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: هەموو لایەكمان ئاگاداركردووەتەوە كە زەرفی نایلۆن بەكارنەهێنن بەڵكو كاخەز بەكاربهێنن، چەند كارگەیەكیش دەكرێتەوە و پێداویستی بازاڕ بۆ زەرفی كاخەز دابیندەكەن.

 

ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی ئەوەی بڕیارەكە تازە دەرچووە، هەندێك لە بازرگانەكان سەرقاڵی دروستكردنی كارگەی زەرفی كاخەزن بۆ ئەوەی پێداویستی بازاڕ پڕبكەنەوە، هەرچەندە ئێستا ئەوەی كە هەیە لە ئێران و توركیاوە دێتە هەرێمی كردستان بۆ هەر كیلۆیەك زەرفی كاخەز بەرامبەر بە زەرفی نایلۆن یەك هەزار دینار جیاوازی نرخەكەیانە.