بەریتانیا... پەنابەرێكی كورد شەش هاوڵاتی لە مردن ڕزگاركرد

30/07/2019 - 10:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لەدوای ئەوەی ڕوداوێكی هاتوچۆ لە شارۆچكەی ستافۆردشایری سەر بە شاری نۆتینگهامی بەریتانیا ڕوو دەدات، پەنابەرێكی كورد ژیانی شەش هاوڵاتی لە مەرگ ڕزگار كردو پۆلیسی ئەو شارەش بە پاڵەوان ناوی دەبن.


بە گوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیاكانی بەریتانیا ڕوداوێكی هاتوچۆ لە شارۆچكەی ستافۆردشایری سەر بە شاری نۆتینگهامی بەریتانیا ڕویداو بەهۆیەوە گاز لەسەر شەقامەكە ڕژاوەو تەنكی ئۆتۆمبێلەكە گڕی گرتووە و سەرنشینەكان كە ژمارەیان شەش كەس بووە نەیانتوانیوە لە ئۆتۆمبێلەكە بێنەدەرەوە.


هەروەها ئەوەشیان خستەڕوو: پەنابەرێكی كورد بەناوی ئاكام عەلی لەكاتی ڕوداوەكەدا لە نزیك شوێنی ڕوداوەكە دەبێت و ژیانی خۆی دەخاتە مەترسیەوەو ئەو شەش هاوڵاتیە لەمردن ڕزگار دەكات.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە لەئێستادا میدیاكانی ئەو وڵاتە ناوی ئەو گەنجە بە پاڵەوان دەهێنن لە كاتێكدا كە چەندین كەس و هاوڵاتی دیكەی ئەو وڵاتە لەكاتی ڕوداوەكەدا لەو شوێنەبوون، بەڵام نەیانتوانیوە هەوڵی ڕزگاركردنی ئەو سەرنشینانە بدەن.