بڕیاری گواستنەوەی هەردوو پیشەسازی لە هەولێر نیگەرانی پیشەوەرانی لێكەوتەوە

30/07/2019 - 10:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بڕیاری گواستنەوەی هەردوو ناوچەی پیشەسازی باشورو باكوری هەولێر بۆ شوێنێكی دوورەدەستی شار نیگەرانی خستۆتە نێو پیشەوەرانی ئەو ناوچانە، بڕیارەكە لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی و بە بیانووی فراوانبوونی شار دەرچوە.


هەرچەندە تا ئێستا هیچ ئاگاداركردنەوەیەك بەو پیشەوەرانە نەدراوە بۆ دیاریكردنی كاتی جێبەجێكردنی بڕیارەكە، بەڵام سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت: ئەگەر بێت و ئەو پیشەوەرانە سكاڵامان لا بكەن دژی ئەو گواستنەوەیە ئەوا ئێمە وەكو ئەنجومەن پشتگیرییان دەكەین.