پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ٤١ تۆمەتباری ڕاگەیاند

30/07/2019 - 12:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت: بەتۆمەتی ئەنجامدانی چەند تاوانێكی جۆراوجۆر مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ ڕاپەڕین ٤١ تۆمەتباریام دەستگیركرد.


بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ ڕاپەڕینی‌ سەر بەبەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لەچەند چالاكییەكی‌ جیاجیاداو لەماوەی‌ ١٥ رۆژی‌ ڕابردودا ٤١ تۆمەتباریان دەستگیركردووە.

 

دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەو تاوانەكانیان بەم جۆرەی خوارەوەیە:

- یەكێك لەدەستگیركراوەكان تۆمەتبارە بەتاوانی‌ كوشتن لەدۆسیەی‌ كوشتنی‌ كەسێك لەساڵی‌ ٢٠١٨داو بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٠٦ لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ داواكراو بووە.

- تۆمەتبارێكی‌ دیكە دەستگیركراوە بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٠٦/٣١ كە لەساڵی‌ ٢٠١٨دا تەقەی‌ لەماڵانكردووە.

- دو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی‌ مادەی‌ ٢١ی‌ چەك كە چەكی‌ بێ مۆڵەتیان هەڵگرتووەو دەستیشیگراوە بەسەر چەكەكانیاندا.

- پێنج لەتۆمەتبارەكان بەتۆمەتی‌ فێڵكردن لەهاوڵاتیان‌و بەپێی‌ مادەكانی‌ ٤٥٣، ٤٥٦، ٤٥٢، ٤٥٧ لەیاسای‌ سزادان دەستگیركراون.

- ١١ تۆمەتبار بەپێی‌ مادەكانی‌ ٥٤٨ و ١١ی‌ زیادەرۆیی دەستگیركراون كە زیادەرۆییان كردۆتە سەر مەڵك‌و ماڵی‌ گشتی‌.

- هەروەها تۆمەتبارەكانی‌ دیكەش بەپێی‌ چەند ماددەیەكی‌ تر لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ دەستگیركراون‌و لەئێستادا سەرجەمیان بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەر بەندن‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.