ڤیدیۆ، هەڵوێستی ئەو هاوڵاتیە بزانە كە لەسەماوە ئاڵەكەی لەمل بوو

31/07/2019 - 10:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەو كەسەی ئەفسەرێكی سوپای عێراق داوای لابردنی ئاڵای كوردستانی لێدەكات تاقانەیەكی ئەنفالەو لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ دیجیتاڵ میدیای سپێدە چیرۆكی ئەو ئەفسەرە دەگێڕێتەوەو رایدەگەیەنێت: ئێستاش هەڕەشەی ئەنفالكردن و قڕكردنمان لەسەر ماوە.



حەسەن عەلی تاقانەی ئەنفالەو دانیشتووی قەزای كفری سەر بە ئیدارەی گەرمیانە، بۆ بینینی رووفاتی كەسوكاری و گۆڕە بە كۆمەڵەكانی ئەنفال سەردانی سەماوەی كردووەو ڕایگەیاند: بەیانییەكەی لە سەماوە كە دەرچووین بەرەو گۆڕە بە كۆمەڵەكان، لە رێگا من هەر بە ئاڵای كوردستانەوە نوێژی بەیانیم كرد، ئیتر كە گەیشتینە نزیكی گۆڕەكان ویستمان بچنە پێشەوە، ئەفسەكەی رێگری لە من كردو ئێمە عێراقین و ئاڵامان هەیە، بۆیە ئەو ئاڵایەی كوردستان دابگرە، ئەوە لە كاتێكدا لەسەر گۆڕەكان ئێمە پێشبینی شتی وامان دەنەدەكرد، چونكە لەوێ تەنها دەنگی هاوار و گریانی كەسوكاری ئەنفالكراوان دەبیسترا.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: من ئاڵاكەم هەر مل بوو ئامادەنەبووم دایبنێم، ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت لە ناخی عەرەبی شۆڤێنیدا ئەو رەقە بەرامبەر كورد هەیە، بۆیە ئێستاش هەڕەشەی ئەنفالكردن و قڕكردنمان لەسەر ماوە، من بەو كەسانە ئەڵێم ئێمە كەسوكارەكانمان لە ژێر ئاڵایەكی دیكتاتۆردا شەهید كران.

 

تاقانەكەی ئەنفال ئەوەشی وت: دەستخۆشی لە هەڵوێستەكەی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەم، بەتایبەتی هەڵوێستی د.موسەننا ئەمین.

 

بەشێك لە وتەكانی حەسەن عەلی تاقانەی ئەنفال: