چاكسازیی لە ڕووناكی شەقامەكانی ناو شاری سلێمانی دەكرێت

31/07/2019 - 10:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لێپرسراوی هۆبەی روناكی لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: دەستمان كردوە بەچاككردن و نۆژەكردنەوەی ئینارەی ناو شاری سلێمانی.

 

ئەندازیار دابان عەبدولكەریم، لێپرسراوی هۆبەی روناكی لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: لە ئێستادا رۆژانە چوار تیم سەرقاڵی چاكسازیی كردنن لە تۆڕەكانی روناكی شەقامەكانی ناوی شاری سلێمانی.

 

راشیگەیاند: چاكسازییكردنەكە گۆڕینی گڵۆپی سوتاو و چاككردنەوەی سێنسەرەی فۆتۆ سێڵەكان و ستونەكان لە خۆدەگرێت.

 

وتیشی: لە ئێستادا تیمەكانیان لە شەقامی سالم و مەلیك مەحمود كار دەكەن و دوای تەواوبوونی ئەو دوو شەقامە، دەچن بۆ چاكسازیی شەقامی سەرەكی تاسڵوجە - سلێمانی و دەرەوەی شار.