سبه‌ی موچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

04/08/2019 - 15:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سبه‌ی موچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (5)ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیوا هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیپێكرد و بڕیاره‌ سبه‌ینێش موچه‌ی دوو شوێنی تر دابه‌ش بكرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4/8/2019 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (5)ی ئه‌مساڵی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیوا هاوبه‌شه‌كان كراوه‌ و بڕیاره‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ش 5/8/2019 دابه‌شكردنی موچه‌ی هێزه‌كانی هه‌ردوو یه‌كه‌ی (70) و (80)ی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستپێده‌كات.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم به‌و پاره‌یه‌یی له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان ره‌وانه‌كراوه‌، موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی (پێشمه‌رگه‌، په‌روه‌رده‌، دارایی و ته‌ندروستی) دابه‌شبكات.