ڤیدیۆ... 100 وێستگەی تەكسی لەناو شاری سلێمانی دادەنرێت

04/08/2019 - 17:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەری گواستنەوە وگەیاندنی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەمەبەستی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و ڕێكخستنی هاتووچۆ لەپارێزگای سلێمانی 100 ویستگەی تەكسی دادەنرێت.

سدیق محمد بەڕێوبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی ڕاگەیاند: پرۆژەی ویستگەی تەكسی بەسێ قوناغ ئەنجام دەدرێت و، لەقۆناغی یەكەمدا لەزگە ولۆ گۆ دەدرێتە ئەوكەسانەی كەلەپرۆژەكەدا بەشداردەبن وپرۆژەكەش لەماوەی شەش مانگ داتەواو دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو: سلێمانی بەسەر 100 وێستگەی تەكسی دابەشدەكرێت وهەركەسێك تابلۆی تەكسیەكەی سلێمانی بێت دەتوانێت لەپرۆژەكەدا بەشداری بكات.