عێراق ڕەتیكردەوە هیچ كەشتیەكی نەوتی دەستی بەسەرداگیرابێت

05/08/2019 - 09:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: عێراق پەیوەندی بەو كەشتیە نەوتهەڵگرەوە نیە كە دوێنێ یەكشەممە لە لایەن ئێرانەوە دەستی بەسەرداگیرا.


عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە كۆنگرەیەگی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: حكومەتی عێراق هیچ پەیوەندیەكی بەو كەشتیە نەوتهەڵگرەوە نیە كە دوێنێ یەكشەممە لە لایەن بەرپرسانی ئێرانەوە دەستی بەسەرداگیراوە، ئەو كەشتیەی دەستیبەسەرداگیراوە لە رێكارەكانی فرۆشتنی نەوت و بەرهەمەكانی نەوتی عێراق كاریان پێناكات.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: عێراق زەیتی گاز هەناردەی بازارەكان ناكات، بەڵكو تەنها بەرهەمی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتیەكانی دیكە هەناردەی دەرەوە دەكات.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە دوێنێ یەك شەممە میدیاكانی ئێران لەزاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە بڵاویانكردەوە كە دەستیان بەسەر كەشتیەكی نەوت هەڵگردا گرتووەو كەشتیەكە عێراقیە.