وەزارەتی بازرگانی هه‌رێم هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

admin 08/08/2019 - 09:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پسووله‌ی خۆراكیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ تێیدا هاتووه‌، "ئاگاداری گشت ئەو ھاووڵاتییانە دەکەینەوە، کە پسوولەی خۆراکیان وەرنەگرتووە، لە ماوەی یەک ھەفتەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراکی پارێزگاکان بکەن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پسووله‌ی خۆراك ناكه‌ن، "خۆیان بەرپرسیار ده‌بن".