هەولێر... كەسێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە ڕیكلامی بۆ مادەی هۆشبەر كرد، دەستگیركرا

08/08/2019 - 09:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان ڕایدەگەیەنێت: كەسێك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ریكلامی بۆ فرۆشتنی حەب و مادەی هۆشبەر دەكرد، دەستگیركرا و بڕێكیش مادەی هۆشبەری پێوەگیرا.


بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: ڕێكەوتی ٥ / ۸ / ۲٠۱۹تۆمەتبارێك لەڕێگەی ئەكاونتێكی ساختەوە لەفەیسبووك هەستاوە بەڕیكلام كردن بۆ كڕین و فرۆشتنی حەب و ماددەی هۆشبەر، دوای بەدوادا چوون پاش چەند كاتژمێرێك لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان توانرا تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت .


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لەگەڵ دەستگیركردنی كەسەكەدا تونرا دەستبەسەر بڕی (۸٠٠) هەشت سەد گرام كریستاڵ و بڕی ( ۱٤۷ ) سەد و چل و حەوت شیت حەبی ترامادۆڵ بگیرێت و تۆمەتبارەكە بەپێی یاسای ( ۱٤ ) هۆشبەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەر كرا.