ئێران... كۆلبەرێك بە تەقەی هێزە ئەمنیەكان دەكوژرێت

08/08/2019 - 14:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: هێزە ئەمنیەكانی ئێران تەقە لە كۆڵبەرانی خەڵكی پیرانشار لە سنوورەكانی ئەو شارە دەكەن و كۆڵبەرێك دەكوژرێت.

 


ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لەخۆرهەڵاتی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: هێزەكانی جێگیر لە پایگای ماشكانی پیرانشار تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و كۆڵبەرێكی لاویان كوشتووە، ناوی فاخر عەبدووڵڵاهی” تەمەن ٢٥ ساڵە.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە: هێزەكانی پایگای ماشكان تەقەیان لە بنەماڵەی كۆڵبەرە كوژراوەكە كردووە و نەیانهێشتووە نزیكی پایگاكە ببنەوە.