به‌یانی هه‌ینی موچه‌ دابه‌شده‌كرێت

08/08/2019 - 14:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

قایمقامیەتی كه‌لار لەراگەیەنراوێكیدا رایده‌گه‌یه‌نێت رۆژانی هەینی و شەممە مووچە بەسەر كەسوكاری ئەنفال و شەهیداندا دابەشدەكرێت.

دەقی راگەیەنراوەكە

له‌ پێناو ئه‌وه‌ى مووچه‌ به‌سه‌ر كه‌سوكارى ئه‌نفال و شه‌هیدان دابه‌شبكرێت هه‌ردوو بانكى كه‌لار و شێروانه‌ ڕۆژانى هه‌ینى و شه‌ممه‌ش ده‌وام دةكه‌ن. 
ده‌وام كردنى فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و بانكانه‌ له‌م كاته‌دا كه‌ پشووه‌ جێگاى ستایشه‌ و ئه‌ركێكى گه‌وره‌ به‌ جێ ده‌گه‌یه‌نن له‌ خزمه‌تكردنى كه‌سوكارى قوربانیان و شه‌هیدان.

راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى كه‌لار 
8ى ئابى 2019