داعش ژنان و كچانی ئێزدی بە سعودیە و ئیمارات فرۆشتوە

08/08/2019 - 15:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


رۆژنامەیەكی ئێرانی بڵاویكردوەتەوە ریكخراوی داعش ژنان و كچە ئێزدییەكانی بە پیاوانی دەوڵەمەندی سعودیی و ئیماراتی فرۆشتوە.


رۆژنامەی (كیهان) ئەمرۆ پێنج شەممە لەزاری سەرۆكی ماڵی ئێزدیان لەعێراق ئیزاح ئەستار بڵاوبكردوەتەوە " كە پیاوان و شێخەكانی سعودیەو ئیمارات هەستاون بە كرینی ژنو كچانی ئێزدی لەلایەن داعشەوە"


رۆژنامەكەئاماژەی بەوەشداوە" پیاوانی سعودیەو ئیمارات پارەیەكی زۆریان لەكرینی ئەو ژنو كچە ئیزدیانە داوەتە داعش "


سەرۆكی ماڵی ئێزدیان لەعێراق ئیزاح ئەستار داواشی لە دەسەڵاتدارانی عێراق كردوە كە چارەنوسی ئەو ژنو كچانە دیاری بكات.


جێگەی ئاماژەیە لەدوای هێرشەكەی داعش لە 3/8/2014 بۆسەر شنگال هەزاران ژنو كچی كوردانی ئیزدی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە رفێنران و تائێستاش چارەنوسیان نادیارە.