هاتوچۆ بڕیارێكی نوێ دەردەكات تایبەت بە كەمئەندامان

08/08/2019 - 15:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ڵێنی‌ كڕینی‌ ژماره‌یه‌ك كورسی‌ كه‌مئه‌ندامان به‌ كه‌مپینێكی‌ ئه‌و توێژه‌ ده‌دات، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕادیۆی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانیش زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

نه‌قیب به‌همه‌ن عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ترافیك FM (ڕادیۆی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌) ئاشكرایكردوه‌، "له‌ڕابردوداو وه‌كو هه‌میشه‌ پێمانوایه‌ خزمه‌تی كه‌مئه‌ندامان یه‌كێكه‌ له‌ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌كانمان، به‌ر له‌شه‌ڕی داعش هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌مئه‌ندامبون له‌هه‌رێم ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ بوو".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكردۆته‌وه‌، "ئێستاش كه‌ شه‌ڕ ته‌واو بوه‌ شه‌ڕی سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌رده‌وامه‌و له‌هه‌ر ڕۆژێكدا ئه‌گه‌ری‌ كه‌مئه‌ندامبونی كه‌سێك هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌ساڵانی ڕابردوداو چه‌ندینجار له‌ڕۆژی جیهانی كه‌مئه‌نداماندا وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هه‌ڵمه‌تی (با كه‌مئه‌ندامێكی تر بۆ كۆمه‌ڵگه‌ زیادنه‌كه‌ین)مان ڕاگه‌یاندوه‌".

چه‌ند ڕۆژێكیش به‌ر له‌ئێستا یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی‌ كوردستان كه‌مپینێكی‌ له‌ژێر ناوی‌ (له‌پێناو قوتی‌ جه‌ژن)دا ڕاگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ش نه‌قیب به‌همه‌ن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌، شه‌وی‌ ڕابردوو ئه‌مشه‌و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی و به‌شێك له‌ئه‌فسه‌ران ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ وه‌ك پشتیوانیه‌كی مادی و مه‌عنه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و كه‌مپینه‌یان كردوه‌.

ئاشكراشیكردوه‌، "له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڵێنی كڕینی 100 كورسی كه‌مئه‌ندامی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانیه‌وه‌ درا له‌سه‌ر بودجه‌ی هاتوچۆ".