ئاغجەلەر... بەشێك لەهاوڵاتیان گردبونەوەو ڕێگای ناو ناحیەكە دەگرن

08/08/2019 - 15:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشێك لە هاوڵاتیانی ناحیەی ئاغجەلەر ڕێگای ناو ناحیەكەیان گرتووە ڕێگە نادەن بەهیچ جۆرێك بارهەڵگرەكان بەرەو هەولێر بڕۆن.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشێك لە هاوڵاتیانی ناحیەی ئاغجەلەر ڕێگای ناو ناحیەكەیان لە بارهەڵگرەكان گرتووە ڕێگە نادەن بەناو ناحیەكەدا بڕۆن و داوا دەكەن ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان ڕێگای سەرەكی ناو بازاڕاكە بەكارنەهێنن.

 

هاوڵاتیانی ناحیەكە ئاماژە بەوە دەكەن: هاتوچۆكردنی بارهەڵگرەكان بەناو ناحیەكەدا جگە لەوەی هۆكاری سەرەكی تێكدانی ڕێگاوبانن، ژینگە پیس دەكەن و زیانی تەندروستیان هەیەو قەرەباڵغی زۆر دروست دەكەن كە مەترسی ڕوداوی هاتوچۆ زیاد دەكەن.

 

جێگای ئاماژەیە ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانە سوتەمەنی دەگوازنەوە لەنێوان شاری سلێمانی و هەولێر و بونەتەهۆی تێكدانی ڕێگاوبان و مەترسین بۆ زیادكردنی ڕوداوەكانی هاتوچۆ.