بزانە لەكوێی داناوە ؟ كەسێك هەوڵی هێنانی مادەی هۆشبەری داوە بۆ هەرێم

08/08/2019 - 17:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران رایگەیاند، توانیویانە كه‌سێكی ئێرانی دەستگیربکەن، كه‌ هه‌وڵی هاورده‌كردنی مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری (حه‌شیش)ی داوە بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان.

بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "توانیومانە كه‌سێكی ئێرانی كه‌ هه‌وڵی هاورده‌كردنی مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری (حه‌شیش)ی داوە بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان دەستگیر بکەین، كه‌ مه‌واده‌كه‌ی به‌ شێوه‌ی هێلكه‌یی ئامادده‌ كردبو".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو ماددەی ویستویەتی بیهێنێتە هەرێمی کوردستانەوە به‌ شێوازی هه‌ڵگرتن داخڵی ناو جه‌سته‌ی خۆی كردبو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ توانیمان ده‌ستگیری بكه‌ین".