بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

11/08/2019 - 19:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پۆلیسی هەولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "بەساڵاچوویه‌کیان دۆزیووەتەوە، کە داوای گەڕانەوە بۆ لای کەسوکاری دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر له‌گه‌ڵ هاوپێچكردنی وێنەی ئافرەتێکی بەساڵاچوو، ئاگاداریەکی بڵاوکردۆته‌وه‌، كه‌ تێیدا هاتووه‌، "ئەم ئافرەتە ونبووە، دەڵێت ناوم شوکریە محەمەد-ە" دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ لای کەسوکاری.

پۆلیسی هەولێر داواکارە خانەوادەکەی سەردانی بنکەی پۆلیسی خانەقا بکەن بۆ شادكردنه‌وه‌ی ئەو بەسڵاچووە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواكاره‌ کەسوکاری ئەو بەساڵاچووە پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلە بکەن (0750 225 9113).