ده‌رماڵه‌ی 12 مانگ بۆ ئه‌م موچه‌خۆرانه‌ خه‌رج ده‌كرێت

11/08/2019 - 19:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی خه‌رجنه‌كردنی ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ریی و منداڵ بۆ به‌شێك له‌ خانه‌نشینان ده‌دات، به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ش له‌ سلێمانی ئاشكرایده‌كات، له‌مانگی (11 یان 12)ی ئه‌مساڵ ده‌رماڵه‌ی 12 مانگی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ خه‌رج ده‌كرێت.

عه‌زیز عه‌لی مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاندوه‌، ساڵانه‌ له‌مانگی (9)دا فۆرمی تایبه‌ت به‌ هاوسه‌ریی و منداڵ دابه‌شده‌كرێت و ده‌بێت له‌مانگی (12)دا بگاته‌ فه‌رمانگه‌كان، به‌ڵام به‌شێك له‌ خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و فۆرمه‌یان له‌كۆتایی ساڵی 2018 پڕنه‌كردۆته‌وه‌، بۆیه‌ خه‌رجكردنی ئه‌و ده‌رماڵانه‌یان بۆ نه‌به‌سترا.

ناوبراو وتیشی: "وه‌كو خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ نوسراومان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ریی و منداڵی 12 مانگی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه‌ پێشتر فۆرمه‌كیان پڕ نه‌كردۆته‌وه‌".

ئاشكراشیكرد، مانگی (11 یان 12)ی ئه‌مساڵ پاره‌ی ساڵێكی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گرن.