هەولێرو بەغدا گفتوگۆ لەسەر 5 كێشەی نێوانیان دەكەن

12/08/2019 - 08:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای جەژنی قوربان شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات، لەسەر پێنج پرس كە سەرچاوەی كێشەی هەولێرو بەغدان دەگەنە چارەسەر.
ڕۆژنامەی عەرەبی جدید لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە نووسیویەتی: شاندی هەرێم لەگەڵ بەغدا باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، پشكی هەرێم لە بودجەی فیدراڵی، داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان، گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك و دانانی پارێزگاری نوێی كەركوك دەكات.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە، هەریەكە لە هەولێرو بەغدا خواستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان هەیە.
شارپرێس نووسیویەتی: (موحەمەد بەلداوی) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی چارەسەری كێشەكانی هەرێم و بەغدا باسی لەوەكردووە، كە هەرێم نیەتێكی ئەرێنی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ حكومەتی عێراق نیشانداوە.