پێشبینی كراوە ئەمڕۆ باران ببارێت

12/08/2019 - 09:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لەگەڵ بەرزبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما ئەمڕۆ دووشەمە ئاسمانی بەشێك لەناوچە شاخاوییەكان و ناوچە سنورییەكان لەكاتە جیاجیاكاندا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو هەوری تەواو.
كەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ تا كاتەكانی ئێوارە ئەگەری چاڵاكبوونی هەورە بروسكە هەیەو هەروەها پێشبینی دەكەین لەئەگەری گونجاو بوونی دۆخەكە چربوونەوەش رووبدات بەرێژەی كەم و جیاجیا باران بارین بەشێك لەناوچەكان بگرێتەوە بەتایبەت هەردوو سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری نمە باران هەیە لەهەندێك ناوچەی سنورەكەداو هەورە بروسكەی لەگەڵ دەبێت ئەم بارودۆخە كاتیە تاكاتەكانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت.