وەزیری دارایی لەبارەی خەرجکردنی سێ موچەکە روونکردنەوە دەدات

12/08/2019 - 11:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ھەرێم لەدابەشکردنی موچەدا سێ مانگ لەدواوەیە و وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمیش رایدەگەیەنێت: رێککردنەوەی موچە پەیوەندی بەداھاتەوە ھەیە، ئەگەر داھاتی ھەرێم باشبوو، موچەش رێکدەکرێتەوە، بەڵام ئەگەر داھاتەکە خراپبوو، بارۆخەکە بەگشتی خراپ دەبێت.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم راگەیاند: رێککردنەوەی موچەی فەرمانبەران پەیوەندی بەداھاتەوە ھەیە، ئەگەر داھاتی ھەرێم باش بێت، موچەش رێکدەکرێتەوە، بەڵام ئەگەر داھاتەکە خراپ بێت، بارودۆخ بەشێوەیەکی گشتی خراپ دەبێت.

وتیشی: "پلانمان ھەیە چۆن داھاتی ناوخۆ رێکبخەینەوە، ھەوڵبدەین زیادی بکەین و سەرچاوەکانی داھاتیش بەشێوەیەکی گشتی دابین بکەین، بۆئەوەی کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی خەڵک ھەبێت".

ناوبراو بۆ تۆری سلیمانی راشیگەیاند: بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، داھاتی سەرجەم وەزارەتەکان دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و لەوێوە بەپێی پێویست دابەشدەکرێتەوە.

ھەرێمی کوردستان لەدابەشکردنی موچەدا سێ مانگ لەدواوەیە، کە ئەوەش کەڵەکەبووی چەند ساڵی رابردووە کە ھەرێم لەقەیرانی داراییدا بووە.