بومەلەرزەیەك چەند ناوچەیەكی هەرێمی هەژاند

12/08/2019 - 11:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە دووەم ڕۆژی جەژندا بومەلەرزەیەک لەچەند ناوچەیەک ڕوویداو دانیشتوانی ئەو ناوچانانە هەستیان پێکرد.

بەپێی زانیاریەکان بومەلەرزەکە کاتژمێر 7:52 بووە، لە شاری هەڵەبجەو دەوروبەری و هەورامان و سەیدسادق بومەلەرزەکە ڕویداوە.

هاوکات لایەنی پەیوەندیدار هیچ زانیاریەکی نەخستۆتەڕوو لەبارەی زیانی ماددی و گیانیەکان.