پێشنیاری نوێیان هەیە.. لەسەر زیاد كردنی دەوامی فەرمانبەران پەلەمان هاتە دەنگ

12/08/2019 - 13:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
لەگەڵ ئەوەی حکومەت سوورە لەسەر بڕیارەکەی و دەبێت فەرمانبەران لە سەعات ھەشتەوە تا سێ دەوام بکەن ، بەڵام پەرلەمانی كوردستان داوا دەکات حكومەت جیاوازی لە کاتی دەوامی فەرمانبەراندا بکات.
 

راھی رەھبەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند "بڕیاری رێکخستنەوەی دەوامی فەرمانبەران لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، جیاوازی تێدا نەکراوەو ھەموو فەرمانبەران وەکویەک سەیرکراوە، لەکاتێکدا دەبوایە رەچاوی کاری ھەندێک لەفەرمانبەران بکرایە."

وتیشی "داوامانکردووە جیاوازی بکرێت لە دەوامی فەرمانبەران، چونکە فەرمانبەران لە کارەکەکانیان جیاوازن و دەکرا لە بڕیارەکەدا رەچاوی ئەو بابەتە بکرایە."

سەبارەت بە وەڵامی حکومەت بۆ داواکەی پەرلەمان، راھی راھبەر بۆ سایتی سلێمانی ئاشکرایکرد، وەڵامی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەبووە لە ئاستی بەرێوەبەرایەتییەکان چارەسەرێک بدۆزنەوە بۆ شێوازی دەوامی فەرمانبەرەکانیان بەپێی کارەکانیان، وتی: بەڵام حکومەت سوورە لەسەر بڕیارەکەی و دەبێت فەرمانبەران لە سەعات ھەشتەوە تا سێ دەوام بکەن.