قائیمقامی شنگال هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی دروستکردنی ناوچەی ئارامی سوریا

14/08/2019 - 07:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

قائیمقامی شنگال، هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی درووستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا، کە دەبێتەهۆی گەڕانەوەی داعش بۆ شنگال و موسڵ، بەوهۆیەشەوە داوای دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام بۆ ئێزدییەکانی شنگال دەکات.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا مەحما خەلیل، قائیمقامی شنگال ڕایگەیاند، دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام  له‌ باكووری سووریا، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا دروست دەکات و ده‌بێته‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشماوەکانی داعش لەو ناوچانەوە بۆ ناوچه‌ سنوورییه‌كان، به‌ تایبه‌ت بۆ شنگال و دەشتی نەینەوا”.

.

قائیمقامی شنگال ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ شنگال دروست بكرێت، کە ئه‌مەریكا و حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن.

.

هاوکات میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە،  لە چوارچێوەی کارەکانی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا، پێکھێنانی ژێرخانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لەگەڵ شاندێکی ئەمریکا دەستی بە کارکردووە.

.

مەحما خەلیل قایمقامی شەنگال لە ڕاگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەشکردووە: ” بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ سه‌ر چیای شنگال هۆکاری نەگەڕانەوەی ئێزدییەکانە بۆ ناوچەکانیان، چونکە پەکەکە رێز له‌ یاساكانی عێراق ناگرێت و پێشێلكاری ئه‌نجام ده‌دات”.