بەغدا بڕیارێكی نوێی لەبارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی شارەكانی هەرێمی كوردستان دەركرد

19/08/2019 - 08:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی بەغدا بڕیارێكی نوێی لەبارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی شارەكانی هەرێمی كوردستاندا، بەپێی بڕیارەكە لەمەودوا هاوڵاتیانی شارەكانی دیكەی عێراق، ئۆتۆمبێلەكەیان كە تابلۆی شارەكانی هەرێمی كوردستان بێت ناتوانن بیگۆڕن بۆ تابلۆی شارەكانی دیكەی عێراق.

عەمید عەمار وەلید، بەڕێوبەری راگەیاندنی هاتوچۆی بەغدا راگەیاندووە، ئەو بڕیارە لەچوارچێوەی بڕیاری ژمارە (68) دایە، بۆ گۆڕینی خاوەندارییەتی ئۆتۆمبێل، جاران بە وەكالە ئەو هاوڵاتیانەی لە هەرێمی كوردستان دەژین دەیانتوانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان لە شارەكانی هەرێمی كوردستانەوە بگۆڕن بۆ تابلۆی شارەكانی دیكەی عێراق، بەڵام هەندێك كێشەی یاسایی و ئەمنی دروست دەكرد، بۆیە بڕیاردرا كە لە هەرێمی كوردستان ئەو ئۆتۆمبێلانە بەناوی خۆیان بكەن، نەك ئەو مامەڵانە لە بەغدا بكرێن، ئێستا مامەڵەی گۆڕینی تابلۆ لە بەغدا راگیراوە بەهۆی ئەو قەرەباڵغیەی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی بەغدا هەیە.

راشیگەیاندووە، ئێمە لاریمان نییە لەوەی هەر هاوڵاتییەك خەڵكی بەغداو بەسرا و شارەكانی دیكەی عێراق بێت و بچن لە هەرێمی كوردستان ئۆتۆمبێل بەناوی خۆیان بكەن، بەڵكو ئێمە كێشەمان لەگەڵ گواستنەوەو گۆڕینی تابلۆ هەیە لە شارەكانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەغدا.