ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە، هاتوچۆی دەربەندیخان هۆشداری دەدات

21/08/2019 - 10:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان داوا لەهاوڵاتیان دەكات لەكاتی نەبونی كاری زۆر گرنگ بە ئۆتۆمبێل لەشاخی (ئیمام محەمەد)ەوە هاتوچۆ نەكەن.


بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: داوا لەهاوڵاتیان دەكەین ئەگەر كاری زۆر گرنگیان نییە بۆ دەربەندیخان یان بەپێچەوانەوە، تاوەكو چاكردنی تونێلی دەربەندیخان بەئۆتۆمبێل لەشاخی (ئیمام محەمەد)ەوە هاتوچۆ نەكەن.


ئەوەشی خستەڕوو: هاتوچۆی دەربەندیخان بەدەر لەكارەكانی توانیویانە (٢٠) ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان لەشاخی ئیمام محەمەد كە لەتوانایاندا نەبوو بەسەر شاخەكەدا سەركەون ڕایان بكێشن‌و ڕزگاریان بكەن.


هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی سەختی ڕێگەكەوە ئۆتۆمبێلی بەشێك لەهاوڵاتیان پەكی كەوتووە‌و كێشە بۆ بزوێنەرەكەیان دروستبووە.