هەڵەبجە... دادگاییكردنی كۆمپانیاكانی فرۆشتنی چەكی كیمیایی بەڕژێمی بەعس بەڕێوەدەچێت

21/08/2019 - 11:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ چوار شەممە لە دادگای بەرایی پارێزگای هەڵەبجە دادگایی دۆسییەی ئەو كۆمپانیایانەی چەكی كیمیاییان بە رژێمی پێشووی عێراق فرۆشتووە بەڕێوەدەچێت.


پەیامنێرمان لە پارێزگای هەڵەبجەوە پێی ڕاگەیاندین: بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە لە دادگای بەرایی پارێزگای هەڵەبجە سێیەمین دانیشتن بۆ دادگایكردنی ئەو كۆمپانیایانەی كە چەكی كیمیاییان بە ڕژێمی پێشووی عێراق فرۆشتووە بەڕێوەدەچێت.


هەروەها ووتیشی: لەلایەن كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجەو چەندین پارێزەرەوە لە چەند وڵاتێك سكاڵا لە دژی ئەو كۆمپانایانە تۆمار كراوەو بۆ پاڵپشتی سكاڵاكانی دەرەوەی هەرێم لە پارێزگای هەڵەبجەش سكاڵایان تۆمار كردووە.


مەبەست لەم دادبیینە بۆ ئەوەیە داوای قەرەبووكردنەوە بۆ واریسی شەهیدان و ئەنفالكراون و كیمیارابان بكرێت ، لەلایەن ئەو كۆمپانیایانەی هاوكاری رژێمی پێشوویان كردووە بە فرۆشتنی چەكی كیمیایی بەو رژێمە .