نوێترین زانیاری له‌باره‌ی هه‌واڵی كۆچی دوایی قورئان خوێن وه‌لید ئیبراهیم

21/08/2019 - 11:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لەشەوی ڕابردوو تاوه‌كو ئێستاش هەواڵی کۆچی دوایی قورئانخوێنی بەناوبانگی عێراقی شێخ وەلید ئیبراهیم ئەلفەلوجی"ابو خالد" له‌چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن و تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هه‌واله‌كه‌ له‌لایه‌ن دكتۆریكه‌وه‌ره‌تكرایه‌وه‌.

ناوبراو هەرچەندە باری تەندروستی باش نیە بەڵام لەنەخۆشخانەی پار لەشاری هەولێر خەوێنراوە، لای خۆشیه‌وه‌ د.ڕێباز هەمزە ڕایگەیاند: ناوبراو بەهۆی ئازاری گورچیلە دەناڵێنێت و لەنەخۆشخانەی پار چارەسەری بۆدەکرێت. 

شێخ وەلید ئیبراهیم لەساڵی 1941 لەشاری فەللوجە لەدایکبووەو، لەتەمەنی 12 ساڵان بینایی چاوەکانی لەدەستداوە لەساڵی 1955 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی تیپێکی مەولود خوێندنەوە دادەمەزرێنن..

ناوبراو لەساڵی 1967 عێراق جێدەهێڵێت و ڕوو لەوڵاتی کوێت دەکات و لەمزگەوتی گەورەی"الکویت"بەقورئانخوێن دادەمەزرێت، خوێندنی سوڕەتی یوسف لەساڵی 1976 ناوبانگی تەواوی دا بەو قورئانخوێنە کەتائێستاشی جێگەی گرنگی پێدانی گوێگرانە!. 

ماوەی چه‌ند ساڵێکە هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەکات و، لەئێستاشدا باری تەندروستی جێگیرنیەو، لەنەخۆشخانەی پار خەوێنراوە.