هەلی دامەزراندنی زیاتر لە دوو هەزار پلەی وەزیفی ڕاگەیەندرا

21/08/2019 - 12:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك ڕایدەگەیەنێت: بەپێی بڕیارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی دامەزراندنی ٢٨٤٠ پلەی وەزیفی ئەنجام دەدرێت لە سنوری پەروەردەی كەركوك بۆ سەرجەم پلە فەرمانبەریەكان.


شێرزاد ڕەشید بەڕێوبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاند: وا بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ۲٠۱۹/۸/۲٥ بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەركوك / مەركەز ڕاگەیاندن بۆ دامەزراندنی ( ٢٨٤٠) پلەی وەزیفی ئەنجام بدات لە سنوری پەروەردەی كەركوك بۆ سەرجەم پلە فەرمانبەریەكان.


هەورەها ئەوەشی خستەڕوو: دامەزراندنەكە خۆی دەبینێتەوە لە ( مامۆستای سەرەتایی و دواناوەندی و فەرمانبەر و پیشمەگەر و پاسەوان و فەرمانبەری خزمەتگوزاری ) بۆ دامەزراندن لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردەی عێڕاقی فیدرال .


ئاماژەی بەوەشكرد: ئاگاداری هەموو درچووانی كۆلیژ و پەیمانگاكان و هەموو ئەوانی تر كەبەنیازن پێشكەشی دامەزراندن بكەن لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدرال دەكەینەوە كە داواكاری بۆ دامەزراندن پێشكەش دەكرێت لەڕێی سایتی ئەلیكترۆنی ( ئەنتەرێت ) وە دەبێت وە پێتان ڕادەگەیەنین كە لەداهاتوویەكی نزیكدا لینكی سایت ی دامەزراندنەكە بڵاو دەكەینەوە .