بانکی ناوەندی لەسەر دواكەوتنی مووچەی هەرێم هاتە دەنگ

21/08/2019 - 17:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەرپرسی لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی عێراق لەسەر هاتنی مووچەکەی بەغدا بۆ هەرێم روونکردنەوە دەدات.

 عابد مزوری بەرپرسی لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی عێراق (ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئابی 2019) لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "وەکو لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی عێراق ئاگاداری هۆکاری دوواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نین".

 ناوبراو بۆ دواڕۆژ  ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمڕۆش پارە بۆ هەرێم نەهاتووە و دیاریش نییە کەی دێت لە هیچ شتێک ئاگادارنەکراوینەتەوە.