وادەی دابەشكردنی موچەی سەرجەم شوێنەكان ئاشكراكرا

22/08/2019 - 15:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

به‌گوێره‌ی‌ زانیاریەكان هۆكاری‌ ناردنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا بۆدابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ پێنجی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی‌ كه‌ تائێستا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ كێشه‌یه‌كی‌ ته‌كنیكیه‌ و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكرێته‌وه‌و تا 29 بۆ 30 ئه‌م مانگه‌ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ پێنجی فه‌رمانبه‌ران بهێندرێت.

له‌زانیارییه‌كاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هۆكاری‌ نه‌گه‌یشتنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی‌ ته‌كنیكی بووه‌ و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی‌ داهاتوه‌وه‌ ده‌ست به‌به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی مانگی‌ پێنجی‌ ئه‌مساڵی ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌.

ته‌ئكیدیشكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا بگاته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌كرێته‌وه‌ و تا 29 بۆ 30 ئه‌م مانگه‌ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی مانگی‌ پێنجی ئه‌مساڵ ده‌هێندرێت.