لیستێكی دابەشكردنی مووچە بڵاوكرایەوە

23/08/2019 - 10:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

 

دوای ئەوەی دوێنێ‌ بڕە پارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لەشاری بەغداوە گەیشتە هەرێم، بڕیارە لەهەفتەی داهاتوەوە مووچە دابەش بكرێتەوە 

بەپێی ئەو لیستەی بڵاوكراوەتەوە، مووچەی مانگی 5 ی چەند وەزارەتێك لە رۆژی یەكشەممەوە دابەش دەكرێت.

1. وەزارەتی سامانە سروشتیەكان. 

2. وەزارەتی ئەوقاف. 

3. وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.

4. وەزارەتی ناوخۆ – پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و ناوخۆ. 

5. ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش.

6. ڕەگەزنامەو پاسەپۆرت.

7. لیوای یەك و لیوای دووی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاكانی نەوت.